له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج كرێكار له شاره‌كانی گه‌رمسار، ڕه‌شت و مێشكین ده‌شتی پارێزگای ئه‌لبۆرز، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به ئه‌منیه‌تی شوێنی كاری كرێكاران گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو سه‌رنشینی كامیۆن له له جاده‌ی گه‌رمسار، به هۆی هه‌ڵدێرانی كامیۆنی هه‌ڵگری ماده‌ی سووته‌مه‌نی و سووتانی كامیۆنه‌كه، له ئاگردا گیانیان له ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكەی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ له شاری ڕه‌شت، به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و گیر كردنی له نێوان ئاسانسۆر و دیوار، گیانی له‌ده‌ستدا. هاوكات دوو كرێكاری شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ر له “مێشكین شار”ی پارێزگای ئه‌لبورز، به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.