کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار هه‌شت كرێكار له‌ شاره‌كانی گورگان، شیراز، تاران و په‌ردیس تووشی ڕووداوی كار بوون و سێ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، كرێكارێكی شاره‌داری گورگان به‌ ناوی “ڕه‌زا خه‌مه‌ر” له‌ كاتی كاركردن له‌ كه‌مه‌ربه‌ندی ئه‌و شاره‌ به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ شاری شیراز سێ كرێكار له‌كاتی دانانی لووله‌ی ئاو له‌ یه‌كێك له‌ مه‌یدانه‌كانی شار تووشی ڕدوواوی كار بوون و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كرێكار به‌هۆی ڕووخانی دیوار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك بریندار بوو. له‌ شاری په‌ردیس كرێكارێك له‌ كاتی كاركردن له‌ نێو ئاسانسۆڕێك له‌ به‌رزایی به‌ربووه‌ خواره‌وه‌ و به‌سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها له‌ كارگه‌ی موبلسازی شه‌مس ئابادی تاران، سێ كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بریندار و ڕه‌وانه‌ی ئۆرژانس كران. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ١٣ گوڵانی ١٤٠٢ تا ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، به‌ لانیكه‌م هزار و ٦٨٠ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٨ هه‌زار و ١٩٩ كارگه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-