ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و به‌هاباد گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار كرێكاری شاغڵ له بیرێكی ئاو له شای مه‌شهه‌د، تووشی گازگرتوویی بوون كه سێ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و كرێكارێكی دیكه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. له مه‌عده‌نی چوار چشمهی به‌هاباد، شۆفێری بارهه‌ڵگرێك له كاتی گواستنه‌وه‌ی به‌ردی خه‌ڵۆز تووشی ڕووداو هات و گیانی به‌خت كرد. له ڕووداوی سێهه‌م دا، كرێكارێكی بیناسازی له كاتی كاركردن به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ نێو چاڵی ئاسانسۆڕ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كرا.