ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، پێنج كرێكاری بیناسازی له‌كاتی كاركردن له ساختمانێكدا له شاری ستۆكهۆڵمی سوید، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی ئاسانسۆڕ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا، به‌هۆی كه‌وتنی ئاسانسۆر له به‌رزایی ٢٠ میتری بینایه‌كی نیوه‌كاره، پێنج كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون كه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست داوه. پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ده‌ستپێكردووه و كار و چالاكییه‌كان له‌و كارگه‌یه‌ش ڕاگیراوه.