کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گیانله‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری سه‌رده‌شت

شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٥ی خاكه‌لێوه‌، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “مێهرداد عه‌بدۆڵڵازاده‌” خه‌ڵكی گوندی “مارغان”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و له‌ به‌رزایی به‌ربووه‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر ٩ی شه‌وی شه‌ممه‌، هه‌نگی مه‌رزی سه‌رده‌شت له‌ ده‌ورووبه‌ری گوندی “به‌یتووش” كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به‌ ناوی “مێهرداد عه‌بدۆڵڵازاده‌” بریندار و به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌شداری محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن و هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان

-

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “كه‌ریم بۆستانچی” چالاكی فه‌رهه‌نگیانی ته‌ورێز

-

ڕه‌دكردنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئاروین قه‌هره‌مانی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له‌ قه‌زوێن

-