ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ١٥ و ١٦ی ڕه‌شه‌مه، سێ كرێكار له شاره‌كانی ڕه‌شت و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی بیناسازی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ له شاری ڕه‌شت به هۆی گیرخوادن له نێوان كابینی ئاسانسۆڕ و دیوار دا گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له شاری تاران، دوو كرێكاری بیناسازی له كاتی كاركردن دا به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر داربه‌ست گیانیان به‌خت كردووه.