ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی ڕه‌شه‌مه، سووختبه‌رێكی بەلوچ لە شاری “ڕوسک” بەهۆی وه‌رگه‌ڕان و ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گیانی لەدەستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە و ئەو برینەی کە بەسەر سووختبه‌ره‌كه‌دا کەوتووە، نەیتوانیوە لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزێت و لە ئاگرەکەدا سووتا و گیانی لەدەستداوە. ناسنامەی ئەم سووختبه‌ره بەلووچه “نوورسه‌عید بێهی”، خەڵکی “هۆدار”ی سه‌ربه ناحیەی “جیکیگور”ی شاری ڕاسک، ڕاگه‌یندراوه.