کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی زیندانی فه‌شافوویه‌ به‌هۆی بێبه‌ش بوون له‌ ده‌رمان

گیانله‌ده‌ستدانی به‌ندكراوێكی زیندانی فه‌شافوویه‌ به‌هۆی بێبه‌ش

شه‌وی ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، به‌ندكراوێكی زیندانی فه‌شافوویه‌ی تاران به‌ ناوی “ئه‌میرحسێن تاعه‌تی” به‌هۆی بێبه‌ری كردن له‌ ده‌رمانی پێویست گیانی له‌ده‌ستدا.

“ئه‌میر حسێن تاعه‌تی” له‌ دایكبووی ساڵی ٦٧ی هه‌تاویه‌ و به‌ تاوانی په‌رداختی دیه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی زیندانی كراوه‌. شه‌وی ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ ناكاو جه‌ڵته‌ی دڵ لی داوه‌ و به‌رپرسانی زیندان له‌ گوستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه خۆیان بواردووه‌. پاش ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو به‌ ته‌واوی تێك ئه‌چێپت، ڕه‌وانه‌ی بێهداری زیندان ده‌كرێت، به‌ڵام گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات.