ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٦ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حوسێن عەبدپەنا”، تەمەن ٧٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، شەوی یه‌كشەممە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد. و لە ڕاپه‌ڕین و بەرخۆدانی خەڵکی شاری جوانڕۆ، کە بۆ پشتیوانی لە شاری مەهاباد هاتبوونە سەر شەقامه‌كان، “بەهالدین وەیسی”، تەمەن ١٦ ساڵ “لوقمان کاکایی” “نه‌جم‌ولدین وه‌یسی” و “عیرفان کاکایی” مامۆستا لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان و خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد. هه‌روه‌ها “تاهر عه‌زیزی”، “قادر شوكری” و کاروان قادر شوکری تەمەن ١٦ ساڵ خه‌ڵكی شاری پیرانشار،بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سه‌كوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.