کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی دوو شارومه‌ندی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌ ماهشه‌هر و تۆنێكابۆن

گیانبه‌ختكردنی دوو شارومه‌ندی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كان

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “مه‌عسوومه‌ هۆوه‌یزات” خه‌ڵكی ماهشه‌هر و “كۆمه‌یل ئه‌بۆلحه‌سنی” خه‌ڵكی تۆنێكابۆن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانه‌وه‌ كوژراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، مه‌عسوومه‌ هۆوه‌یزات به‌ تۆمه‌تی دزی كردن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه‌ بۆ گرتووخانه، له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ماهشه‌هر گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شارستانی تۆنێكابۆن به‌ ناوی “كۆمه‌یل ئه‌بۆلحه‌سه‌نی”، ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، خێزاندار و باوكی كچێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ، له‌ گرتووخانه‌ی هێزه‌ ئنیتزامییه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه دا كوژراوه‌.