کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی به‌ندكراوێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ تاران

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا،كرێكارێكی شیركه‌تی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر به‌ناوی “مێهدی كه‌ره‌م ئاشتیانی” كه‌ ڕۆژی ٩ مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌ران دا گیانی به‌ختكردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهدی كه‌ره‌م ئاشتیانی” جانبازی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق و شۆفێری شیركه‌تی ئۆتوبووسڕانی تاران بووه‌ كه‌ له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ر ده‌ربڕێبوو، ناوبراو ڕۆژی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی دا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و به‌ برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات گوازریه‌وه‌ و پاش ماوه‌یه‌ك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌ران دا گیانی به‌ختكردووه‌ و ئێستا بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان دان.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی خۆی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

كوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەری پیشوویەوە له‌ كامیاران

-

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو‌ له‌ زیندانه‌كانی ماكۆ و كرماشان

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌راوڵه‌ی ئیلام

-

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز

-

گیانبه‌ختكردنی شه‌ش گه‌ریلای ژن له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌رته‌شی توركیا له‌ شڕناخ

-