کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بە سەر مەهرەنگ بەلووچ

سەپاندنی حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بە سەر مەهرەنگ بەلووچ 3

بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتی دژە تیرۆریزم لە پاکستان، دکتۆر مەهرەنگ بەلووچ، پزیشک و یەکێک لە ناسراوترین ڕێبەرانی بزووتنەوەی ڕزگاری نەتەوەیی بەلووچستان، حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، مەهرەنگ بەلووچ پاش ون بوون و کوشتنی باوکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پاکستانەوە، خۆی خستووەتە ناو خەباتی مەدەنی و لە ساڵانی ڕابردوودا بووەتە یەکێک لە گرنگترین دەنگەکانی داکۆکی لە قوربانییان و کوشتنە دەرەیاساییەکان. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پاکستان، ئیدانەی ئەم حوکمەیان کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەیان کردووە.