کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لەسێدارەدانی عەلی سەفەری لە لایەن ڕژیمەوە

مەترسی لەسێدارەدانی عەلی سەفەری لە لایەن ڕژیمەوە 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کانونی فیلمسازانی سەربەخۆی ئێران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، سەبارەت بە مەترسی لەسێدارەدانی عەلی سەفەری هوشداری داوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی و لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەو مانگە دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکراوە و پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی حکومەتەوە، تۆمەتیموحاربەی بەسەردا سەپێندراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو خوێندکارە تەمەن ٢٣ ساڵە، لە ماوەی بەندکرانیدا، لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەروەها بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە.