بەپێی دوایین زانیارییەکان، کەژاڵ ڕەحمانی، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان، پاش ١٨ ڕۆژ مانگرتنی لە خواردن، پاش چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و داواکاریی ئەوان، مانگرتنەکەی کۆتایی پێهێنا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کەژاڵ ڕەحمانی ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردان لەگەڵ هاوسەر و براکەی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو و لە زیندانی ژنانی سنە ڕاگیراوە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە ماوەی مانگرتنەکەیدا تووشی کەمبوونەوەی کێش، لاوازی جەستە و کەمبوونی لێدانی دڵ بووە. شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە سەر چارەنووسی هاوسەر و براکەی، عیسا فیضی و دانیال ڕەحمانی، لە بەردەستدا نییە و هەردووکیان لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە بێبەشن.
