ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانبار، پێنج هاووڵاتیی بە ناوەکانی “یەعقووب مەحموودی ئازەر”، “یوسف ڕەحمانی”، “بەهمەن مەحموودی ئازەر”، “پیرۆت تابناك”، “خۆشناو عەینی” و “موحسین عەزیزی” خەڵکی شنۆ به مهبهستی جێبەجێکردنی سزای بهندكران، بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزران.
لقی یەکی دادگای ئینقلابی شنۆ ئەو پێنج هاووڵاتییەیان بە “ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” تۆمەتبار کردووە. بە پشتبەستن بەو بڕیارە، “یەعقووب مەحموودی ئازەر”، بە حەوت ساڵ زیندان، “یوسف ڕەحمانی” بە دوو ساڵ و پێنج مانگ زیندان، “بەهمەن مەحموودی ئازەر” بە حەوت ساڵ زیندان، “پیرۆت تابناك” بە دوو ساڵ زیندان، “خۆشناو عەینی بە دوو ساڵ زیندان و “موحسین عەزیزی” بە دوو ساڵ زیندان سزا دراون.