ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، ٥٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی دیهلۆڕان به‌هۆی گه‌رمابردوویی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران كه ٤٤ كه‌سیان پاش وه‌رگرتنی ده‌رمان مه‌ره‌خه‌س و شه‌ش كه‌سیان به‌سته‌ری كران.
به‌وته‌ی كارناسانی بواری كه‌شناسی، گه‌رمای هاوینی ئه‌مساڵ له ماوه‌ی ١٥٠ ساڵی ڕابردوو بێ وێنه بووه و ئه‌م حه‌فته‌یه گه‌رمترین كات و ساته‌كانی زه‌وی بووه. ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌وڵه‌ت بۆ چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه پشوودانی ڕاگه‌یاند هه‌ڵبه‌ت نه له ڕووی دڵسۆزیه‌وه به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دوو وه‌زه‌خانه‌ی له ئوستانی خووزستان له مه‌دار خارج كردووه و شه‌قامی شاره‌كان به‌رده‌وام گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان به‌هۆی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و كه‌م ئاوی بووه.