بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار و ٤٤٨ ڕۆژە کە داخراوە و هاووڵاتیان لە مافی پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی وڵات بێبەش کراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شارومەندان لە ئێران کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٦٣ ڕۆژە لە هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بێبەش کراون، بە تەواوی لە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە بێ ئاگاداری ماونەتەوە و سەرەڕای ئەوەش ژمارەیەکی زۆر لە پیشە وئۆنلاینەکان بە تەواوی لەناوچوون. شایانی باسە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دابین کردنی ئینتەرنێتی پرۆ بۆ کارمەندانی دەزگا حکومییەکان، هەوڵی داوە ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کەم بکاتەوە، بەڵام کارمەندان و ڕێکخراوە جیاوازەکانەوە بە توندی ئیدانەی گەڵاڵەی ئینتەرنێتی چینایەتییان کردووەتەوە.
