بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو ئەندامی بنەماڵەی “ئەکبەر دانشوەرکار” بەندکراوی سیاسی لەسێدارە دراو، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو حەفتەیە کە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ئەکرەم و ئەعزەم دانشوەرکار”، ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان و کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە سەر دۆخی تەندروستیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.
