ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، شێپخ زاهد شه‌هابی شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری سه‌قز، به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ی زۆرتر بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا.
ڕۆژی ٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له شاری سه‌قز، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم شێخ زاهد شه‌هابیان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.