کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “سوله‌یمان عه‌بدی” بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، “سوله‌یمان عه‌بدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان- سه‌قز به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پار، “سوله‌یمان عه‌بدی” له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و كه‌لووپه‌لی شه‌خسی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی زه‌وت كرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌ و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی كورت دا به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زا له‌ كرماشان

-

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی خۆی له‌ ئاست كه‌می نان و كه‌پسوولی گاز

-

شه‌پۆلی نوێی بانگهێشتی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌ كوردستان

-

په‌ره‌سه‌ندنی وشكه‌ساڵی له‌ پارێزگای ورمێ

-

ناڕوونی چارەنووسی بەندكراوێكی كورد لە زیندانی وەكیل ئابادی مه‌شهه‌د

-

برینداربوونی سێ كرێكار له‌ كارگه‌ی موبل سازی شیراز

-