“ناسر ئەحمەدزادە” هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد ڕۆژی شەممە ٥ی مانگی خەرمانان، دوای ١٥ ڕۆژ به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ناسر ئەحمەدزادە” شەوی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ ئه‌مساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی مهاباد و له شوێنی كاره‌كه‌ی، بە شێوه‌ی نایاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه دەستبەسەركرابوو و لە ماوەی دەستبەسەركرانیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا بێبەش کراوە .