بەیانی رۆژی دووشەممە 18ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەداری ئابادان لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی حەقدەستەکانیان لە بەرامبەر بینای شارەداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
کرێکارانی شارەداری ئابادان دەڵێن: “سەرەڕای مەترسییەکانی کۆڕۆنا، لانیکەم 2 مانگ حەقدەستی دوخراویان هەیە و لەو باروودۆخە نالەبارەدا مەجبور بە کار کردنی بێ حەقدەستن”. هەروەها رایانگەیاندووە کە: “شارەداری پێشوو بەڵینی دابوو کە 16ی مانگی گەلاوێژ حەقدەستە دواخراوەکان بە کرێکاران بدات، بەڵام ئێستا 2 رۆژ دوای ئەو بەروارە خەبەرێک لە بە کردەوە دەهێنانێ ئەم بەڵێنە نییە”.