کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی کارمەندانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لاتی قاڕه له‌‌ دوورگه‌ی سیری

کۆبوونەوەی کارمەندانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لاتی قاڕه له‌‌ دوورگه‌ی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ دوورگه‌ی سیری، بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.