ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی ڕهشهمه، كاسبكاران و بازاڕییان لە شارە جیاوازەکانی وڵاتەوە ئێران بە جیا بەڵام لە یەک کاتدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كۆبوونهوه.
دوابەدوای ئەو پەیوەندیانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە، ڕۆژی چوارشەممە، بەشێک لە بازاڕهکانی ئێران داخران و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو. لە نێو ئەو بازاڕانەی کە لەم ڕۆژەدا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار داخراون و گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی تێدا ئەنجام دراوە، دەتوانین ئاماژە بە بازاڕی گەورەی “تاران”، “دەروازەی عەلادین” و “بازاڕی ئەراک” بکەین.