بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی کۆڵبەر_نیوز، ڕۆژی هەینی ٥ی مانگی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ بە ناوی “ڕۆستەم خزری” تەمەن ٢٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەیرانبەندی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی “ڕۆستەم خزری” لەلایەن چەند کۆڵبەرێک و خەڵکی ناوچەکە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کراوە. جێگای ئاماژەیە باوکی ڕۆستەم ٢٠ ساڵ لەمەوپێش کۆچی دوایی کردووە هەر بەو بۆنەوە “ڕۆستەم خزری” کە خۆی خێزاندار بووە هاوکات سەرپەرشتیی دایک و برا بچووکەکەی لە ئەستۆ بووە.