بەپێی ڕاپۆرتەکان، “شەهرام ئەمینی” هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان، سەرەڕای تێپەڕبوون زیاتر لە دوو حەفتە لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو ڕێکەوتی ١٨ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
