كاناڵی تیلیگرانی شۆرای سنفی خوێندكارانی زانكۆی ئێران ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: خوێندكارانی چه‌ند زانكۆ له‌وانه “خواجه نه‌سیر”، “سه‌نعه‌تی ئه‌راك” و “سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان” تووشی ژه‌هراویبوونی خۆراك بوون.
له‌و ڕایگه‌یاندنه دا هاتووه، قه‌یرانه‌كه جیددیه و ده‌رمانگای زانكۆ سێرۆم و شوێنی ده‌رمانكردنی بۆ تووشبووان نییه و ده‌رمانخانه‌ی زانكۆش داخراوه و به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت ڕێگه ناده‌ن خوێندكارانی كچ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ بكه‌ن. به‌وته‌ی شۆرای سنفی خوێندكارانی زانكۆی ئێران، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و كاره به ئه‌نقه‌ست كرابێت چونكه نزیك ده‌بینه‌وه له ڕۆژی خوێندكار و بانگه‌شه بۆ خۆپێشاندانی سهارسهری، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدا نییه ئه‌و ئیدعایه بسه‌لمێنین و ته‌نیا توانیومانه نموونه له خۆراك و ئاوی زانكۆ هه‌ڵبگرین و بیده‌ین به تاقیگه تاكوو هۆكاری ژه‌هراوی بوونی خوێندكاران ڕوون بكه‌ینه‌وه.