ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كه‌شاوه‌رزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه به له‌به‌ركردنی كفن، دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتهكانن كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی به پۆشینی كفن و وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ ده‌وڵه‌تی خه‌ڵك خه‌ڵه‌تێن” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان نیشاندا. كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی ڕایانگه‌یاند: چیتر هیچیان بۆ له‌ده‌ستدان نییه و به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری ئاودا، به ته‌واوی مایه‌پووچ بوون و ده‌وڵه‌ت هیچ بایه‌خێكیان پێ نادات.