ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ له شاری زاهیدان، وێڕای میلیتاریزه‌كردنی شاره‌كه، ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه برد.
ڕۆژی هه‌ینی و یه‌ك ڕۆژ به‌دوای هێرشی چه‌كدارانی “جه‌یشولعه‌دل” بۆ سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی فه‌راجا له شارستانی ڕاسه‌ك كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی ١٩ چه‌كداری ڕژیم، شاره‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به ته‌واوی میلیتاریزه كرا. وێڕای ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ئه‌منیه‌تیه كه به‌سه‌ر شاری زاهیدان دا زاڵ كرابوو، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ پاش نوێژی هه‌ینی، به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد ڕێپێوانیان كرد و به‌و شێوه‌یه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی نیشان دا.