کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی “مه‌رعه‌ش”ی توركیا

ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌رعه‌شی توركیا 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گه‌وره‌یی ٥.٥ پله‌ی ڕیشته‌ر ناوچه‌ی “مه‌رعه‌ش”ی له‌ باشووری توركیا هه‌ژاند.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ قوڵایی ١٠ كیلۆمتری زه‌وی ڕوویداوه‌ و هێشتا زیانه‌كانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ١٢ ڕۆژ له‌وه‌پێش دوو بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز به‌ گه‌وره‌یی ٧.٨ و ٧.٥ پله‌ی ڕیشتر ناوچه‌كانی باشووری توركیا و باكووری سووریه‌ی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه‌ ٤٦ هه‌زار كه‌س له‌ هه‌ر دوو وڵات گیانیان له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها به‌هه‌زاران كه‌س بریندار و به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌ بوون و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕێژه‌ی قوربانیان له‌ ڕۆژانی داهاتوودا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بێته‌وه‌.