له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم دوو هاووڵاتیان به‌ناوه‌كانی “به‌سیر ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی پاوه و “پارسا به‌هرامی” خه‌ڵكی سه‌قز به شێوه‌ی نایاسایی ڕفاندووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “بەسیر ئەحمەدی”، خوێندکاری دکتۆرای زانکۆی زانست و سەنعەتی تارانه و ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ئه‌مساڵ لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه لە شاری تاران ڕفێندرا و بێسەروشوێن کراوە، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قزیان به‌ناوی “پارسا به‌هرامی” ڕفاندووه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئه‌م كاته بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.