کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانكوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێك بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەندکراوێکی سیاسی کە به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌ لە زیندانی ناوەندیی ورمێ یه‌وه‌ گوازرایەوە بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەمشارە.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمە ١٦ی خەزەڵوەر “کەمال حەسەن رەمەزان سۆلۆ” بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، گوازرایه‌وه‌ بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “کەمال حەسەن رەمەزان”، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سریکانی، ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ورمێ دەستبەسەر و له‌ لایه‌ن  دادوه‌ره‌وه‌ بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ مه‌حكووم كرا. پاشان له‌ ساڵی ١٣٩٥ به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌رزڕاگرتنی یادی “شاهۆ خزری” له‌ شاری مهاباد

-

مانگرتنی کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆ له‌ ورمێ

-

هه‌ڵمه‌تی ژینگه‌پارێزانی بۆكان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی به‌ندئاوی ئه‌و شاره‌

-

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شه‌ش هاووڵاتی له‌ چه‌ند شاری كوردستان

-

كوژرانی کچێکی تەمەن ١٦ساڵی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

-