ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕاپۆرتێكی كشتی سه‌باره‌ت به چه‌ن ڕۆژی ڕابردووی ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، دوێنێ لە شارەكانی پیرانشار، سەردەشت، بۆكان، مهاباد، سنە، سەقز، مەریوان، دێوڵان، كامیاران، دیواندەڕە، پاوە، جوانڕۆ، كرماشان، ئیلام و ورمێ خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بەڕێوەچوو. هه‌روه‌ها لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێدا هەشت خۆپیشاندەر لەشارەكانی “سنە”، “جوانڕۆ”، “پیرانشار”، “مەریوان” و “دێوڵان” گیانیان لەدەستداوە و بەپێی ئامارەكان لە خۆپیشاندانەكانی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان نزیكەی ٣٠ خۆپیشاندەر كوژراون. لەسەر ئاستی ئێرانیش لە “تاران”، “بنا‌و”، “ئەسفەهان”، “شیراز”و زۆر شاری دیكه خۆپیشاندان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.