میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاندووه، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ١٧ هەزار توشبووی نوێ بە ویرووسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی توشبووان لە ئەمریکا گهیشتووهته زیاتر له یهك ملیۆن كهس.
دوانیوهڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی گوڵان، میدیاکانی جیهان رایانگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧ هەزار و ٣٢٧ توشبووی نوێی ویرووسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش کۆی ژمارەی توشبوون لەو وڵاتەدا گەیشتە ملیۆنێک و چوار هەزار و ٤٨٧ کەس. ههروهها ئاماژه بهوهش كراوه كه هەزار و ٧٨ کەسی دیکەش بەم نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی گشتی قوربانییان گەیشتووهته ٥٦ هەزار و ٤٩١ کەس و لە سەرجەم ئەمریکاشدا تا ئێستا ١٣٧ هەزار و ٤٦٥ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.