رێکخراوی “تراسێل تراست” کە 2 لەسەر ٣ێی بانکەکانی خۆراک لە بریتانیا بەڕیوەدەبات، رایگەیاندووه كه لە شەش مانگی رابردوودا، بەهۆی کێشەکانی پەیوەست بە بیمە، خانەنشینی و بێکاری، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە روویان لە بانکەکانی خۆراک کردووە زیادیان کردووە.
ئەو رێکخراوە راشیگەیاندووە لە نێوان مانگی ئاوریل تاوەکو مانگی سێپتامبری ئەمساڵ، ٨٢٣ هەزار ژەمی خواردنی دابەشکردووە بەسەر ئەو کەسانەی کە لەبەر هەژاری داوای خۆراکیان کردووە و ئەم ژمارەیە بەرێژەی ٢٣ لهسەد لە ساڵی رابردوو زیاترە. بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە هەژاری یەک مانگ پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی بریتانیا، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی پرسی هەژاری ببێتە پرسێکی گرینگ لە کەمپەینی هەڵبژاردنهكاندا.