شه‌وی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی كه‌نگاوه‌ر به‌ناوی “ئه‌میرمحه‌ممه‌د ئایینه” به ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و چووه‌ته كۆما.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “ئه‌میرمحه‌مه‌د” له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به ئۆتۆمبێل له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری كه‌نگاوه‌ر هاتووچۆیان كردووه كه لیباس شه‌خسیه‌كانی سپای پاسداران ڕێگه‌یان پێ ده‌گرن و كاتێك داوای كارتی شناساییان لێ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بازڕه‌سی بكه‌ن، ئه‌و دوو لاوه هه‌ڵدێن و هێزه‌كانی ڕژیم ده‌یانده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله كه “ئه‌میرمحه‌ممه‌د” به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه ده‌چێته كۆما. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و لاوه، ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوشاری بۆیان هێناوه كه هێزه ئینتزامیه‌كان وه‌كوو به‌رپرسیاری ئه‌و ڕووداوه بزانن.