ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی سیاسی له ٢٧ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ چل و حه‌وته‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ست به كارزاری نا بۆ ئێعدام بوون و مانیان گرت.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوانی سیاسی له دوو به‌ندیخانه‌ی ته‌به‌س و خۆروینی وه‌رامین په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت. به‌ندكراوانی مانگرتوو له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا ڕایانگه‌یاند: له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ٤٠ به‌ندكراوی له سێداره داوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه دوو به‌ندكراوی سیاسی دیكه به ناوه‌كانی “سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره” و “محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایێسته” له سێداره بدات. به‌ندكراوانی مانگرتوو داویان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدامی ئه دوو به‌ندكراو بێ تاوانه بگرن.