هه‌واڵی گه‌یشتوو له شاری سه‌قز باس له‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له ١١ی خه‌رمانان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به ئاماده‌بوون له سه‌ر گڵكۆی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “حه‌مه حسێنی كه‌ریمی”، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان دۆستان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه به ئاماده‌بوون له‌سه‌ر سه‌ر گڵكۆی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوو “حه‌مه حسێنی كه‌ریمی” له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه، ڕێوڕه‌سمێكیان شكۆداریان به‌ڕێوه‌برد. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه به خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكردووه. دواتر له‌ناو به‌شداربوواندا قسه‌وباسی ئازاد سه‌باره‌ت به ڕۆڵ و پێگه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له كوردستان و به گشتی له ئێران كرا. ڕێوڕه‌سمه‌كه به بڵاوكردنه‌وی شیرینی له ناو ئاماده‌بوواندا كۆتایی پێ هاتووه.