ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لەگەڵ نزیكبوونەوە بە ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “عیسا بیگلەری”، لە گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری سنە، لاوانی شۆڕشگێڕی ئەم شارە بە دانای وێنەكانی ئەو ئازادیخوازە لە بەرزاییەكانی ئاویەر، یاد و ناویان بەرز ڕاگرت.
“عیسا بیگلەری” خەڵکی گوندی “نەسەنار”ی سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی سنە، ڕۆژی ١١ی خاکەلێوەی ساڵی ٦١ی هه‌تاوی لەدایک بووە. ناوبراو شەوی سێشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی شاری سنە بەهۆی تەقەی سەرکوتگه‌رانی ڕژیم بریندار و بۆ نەخۆشخانە گوازرایه‌وه، به‌ڵام پاش کاتژمێرێك بەهۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.