کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پەیامی پیرۆزبایی ڕۆژی کۆمەڵە لە شاری بۆکان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، کۆمەڵێک لە تێکۆشەران و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شاری بۆکان پەیامی پیرۆزبایی خۆیانیان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه‌، لە چل و چوارەمین ساڵیادی ئاشکرابوونی تێکۆشانی کۆمەڵەدا هەزاران سڵاو و دروورد دەنێرین بۆ یادی ئازیزی هاوڕێ “حەممە حسێنی کەریمی”، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە و هەروەها سەرجەم کادر و ئەندامان و پێشمەرگە فیداکارەکانی کۆمەڵە، تەواوی گیانبەختکردوانی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەروەها گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا کە لە پێناو بەختەوەری ئینسان و، لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا، گیانی ئازیزیان بەخت کرد. سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین بۆ بنەماڵە خۆڕاگر و سەربەرزەکانیان. سڵاو و دروورد دەنێرین بۆ سەرجەم زیندانیانی سیاسی ناو ئەشکەنجەگاکانی کۆماری ئیسلامی. هەروەها سڵاو بۆ سەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە لەم چل و چەند ساڵەی ڕابردوودا بە پشتگیری و پشتیوانی بێ درێغی خۆیان لە کۆمەڵە، ئیمکانی ئەوەیان پێکهێناوە کە ئێمە ئەو شانازییەمان پێ ببڕێت، ئەمڕۆکە یادی ٤٤ ساڵەی بکەینەوە و خۆمان بە بەشێک لەو مێژووە و درێژەدەری رێبازی گیانبەختکردووانیان بزانین.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕی كوردستان و ئێران له‌ ساڵڕۆژی مردنی خومه‌ینی

-

گۆڵبارانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازاد له‌لایه‌ن دایكانی شۆڕشی “ژینا”

-

به‌رده‌وامی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵ بۆ سنووره‌كانی كوردستان

-

تێكدانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی مهاباد له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی رژیمه‌وه‌

-

ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌ نێوان عێراق و ئێران سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات

-

ئاواره‌بوونی ده‌یان په‌نابه‌ری خه‌ڵكی شه‌نگال له‌ سنووره‌كانی یۆنان و توركیا

-