کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پەرلەمانی ئەوروپا پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەبڕێت

7 1 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌‌‌ ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگه‌یاند پەیوەندییەکان و گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ڕێكخراوه‌ ئەوروپاییه‌كان و “کۆماری ئیسلامی” ده‌بڕێت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕەخنەی لەسزای لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی ئێرانی گرت و داوای لەدەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی کرد بەزووترین کات پرۆسەکە بوەستێنن و  هه‌روه‌ها جەختیکردەوە کە پەرلەمانتاران بڕیاریان داوە هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان پەرلەمانی ئەوروپا و هاوتا ڕەسمییەکانیان لەئێراندا دروست نەکەن.