کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پۆلۆمپ كردنی ده‌یان یه‌كه‌ی سنفی له‌ مه‌شهه‌د و تاران

پۆلۆمپ كردنی ده‌یان یه‌كه‌ی سنفی له‌ مه‌شهه‌د و تاران 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی خاكه‌لێوه‌، ده‌یان یه‌كه‌ی سنفی له‌ شاره‌كانی تاران و مه‌شهه‌د به‌ بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری پۆلۆمپ كراون.

یه‌ك له‌و شوێنانه‌ی پۆلۆمپ كراوه‌، پیتزافرۆشیه‌كی به‌ناوبانك له‌ تاران بووه‌ كه‌ به‌ فه‌رمانی ده‌زگای قه‌زایی پۆلۆمپ كراوه‌. هه‌روه‌ها به‌ ده‌یان كافه‌ تریا، ڕستوورانت، قاوه‌خانه، فرۆشگای جل و به‌رگ له‌ شاره‌كانی مه‌شهه‌د و تاران به‌ بیانووی بێ حیجابی داخراون.