ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له په‌یامێكدا سپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كور‌دستان و به‌تایبه‌ت دانیشتووانی شاری سنه و شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا كرد.
له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا، بنه‌ماڵه‌ی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” وێڕای ده‌ستخۆشی له پشتیوانیه‌کانی خه‌ڵكی كور‌دستان و به‌تایبه‌ت دانیشتووانی شاری سنه و شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا له بنه‌ماڵه‌كه‌یان و به‌شداریكردنیان له مه‌راسمه‌كانی ناشتنی ته‌رمی هوومه‌ن، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی، ڕایانگه‌یاند كه هه‌بوونی ئێوه مایه‌ی دڵگرمی و سه‌ربه‌رزیمان بووه و شانازیتان پێوه ده‌كه‌یه‌ن. ئێوه خه‌ڵكی بوێر و ئازا به به‌شداریكردنی به‌رینتان له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی هوومه‌ن، نیشانتان دا كه شۆڕشی ژینا زیندووه و سه‌ركوت و هه‌ڕه‌شی كۆماری ئیسلامی نه‌یتوانیوه ڕێگه‌ی لێ بگرێت، باش ده‌زانین كه له كۆتاییدا هه‌ر ڕۆشناییه كه به‌سه‌ر تاریكی دا سه‌رده‌كه‌وێت.