کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی پیرۆزبایی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كۆمۆنیستی سنه‌ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌

په‌یامی پیرۆزبایی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كۆمۆنیستی سنه‌ به‌بۆنه‌ی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه‌ به‌ بۆنه‌ی هاتنی ڕۆژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، په‌یامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی هه‌موو كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و په‌یامه دا هاتووه‌، ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌ندكراوانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم پیرۆزبایی ده‌كه‌ین. بژی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی سۆسیالیزم.