به‌دوای مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری مۆعه‌لیمان له ڕێكه‌وتی ١٩ی نۆوامبر و به‌رده‌وامی ئه‌م مانگرتنه، ده‌وڵه‌تی كرۆواسی له‌گه‌ڵ پێشنیاری بردنه‌سه‌ری حقووقی مۆعه‌لیمانی ئه‌م وڵاته ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی.
ده‌وڵه‌تی كرۆواسی به‌نیازه له ساڵی ٢٠٢٠ حقووقی مۆعه‌لیمان تا ٤ و ١٠ ده‌هۆمی له‌سه‌د به شێوه‌ی پلیكانی بباته سه‌رێ. سه‌رۆك وه‌زیرانی كرۆواسی پاش ٧ كاتژمێر وتووێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یه‌كێتییه كرێكارییه‌كان ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقی مۆعه‌لیمانی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و مامناوه‌ندی ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕێت. شایانی باسه، مۆعه‌لیمانی مانگرتوو خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی زیاتر له ٦ له‌سه‌دی حقووق و مه‌زایاكانیانن.