به‌پێی ئاماره حكوومه‌تیه‌كان، پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت له ئێران بۆ ٥٤.٨٪ به‌رز بۆته‌وه و پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان و لوڕستان له سه‌ره‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی ئوستانه‌كانی ئێران جێیان گرتووه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان و لوڕستان زۆرترین ئاماری بێكاری و هه‌ژاریان هه‌یه و له ڕیزبه‌ندی ئوستانه‌كانی ئێران له بواری پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت دا له ڕیزی یه‌ك بۆ سێهه‌م دان. به‌پێی ڕاپۆرتی ئافتاب نیووز، پێوه‌ری فه‌لاكه‌ت له حه‌وت ئوستانی ئێران له سه‌ره‌وه‌ی ٦٠٪ بووه و له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری بێكاری و هه‌ژاری له ئێران، دۆخی مه‌عیشه‌ت له‌و ٧ ئوستانه ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر ده‌بێت.