ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، ٣٠٠ په‌نابه‌ری خه‌ڵكی ئه‌فریقا له نزیك دورگه‌ی قه‌ناری ئیسپانیا نوقمی ئاو بوون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز، دوو به‌له‌می په‌نابه‌ران خوڵكی ئه‌فریقا ١٥ ڕۆژ له‌وه‌پێش له وڵاتی سێنێگاڵ به‌ڕێ كوتووه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه. هه‌روه‌ها به‌له‌مێكی دیكه به ٢٠٠ سه‌رنشینه‌وه ڕۆژی ٢٧ ژوونی ٢٠٢٣ له نزیك دوورگه‌كانی قه‌ناری سه‌ر به وڵاتی ئیسپانیا ون بووه و چاره‌نووسی سه‌رنشینه‌كانی نادیاره.