ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل هاوكات هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له سووریه و چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چاو‌دێر مافی مرۆڤی سووریه، ٩ ئه‌ندامی سپای قودس له هێرشی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی میلیشیا‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه و نزیك ده‌یره‌زوور كوژراون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان له نزیكی دیمه‌شق و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ ئه‌ندامی حیزبۆڵڵا كوژران و چه‌ند كه‌سی دیگه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باكووری غه‌زه، ٩٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون و ڕێژه‌ی قوربانیان بۆ ده هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه.