ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه و هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی یاسای زۆره‌ملێ حیجاب، هێرشێكی به‌رینی شیمیایی كرایه سه‌ر چه‌ندین مه‌دره‌سه له شاره‌كانی سنه، ورمێ، سه‌رپول زه‌هاو، ئیزه، مهاباد و شاهین شار و چه‌ندین قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناونده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی “خه‌دیجه” و “شه‌رافه‌ت” له شاری سنه و ١٤ قوتابی كچ به‌ناوه‌كانی “موهه‌نا گولی”، “هلن به‌همه‌نی”، “شیلان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌سرا سه‌فایی”، “سارینا ڕۆسته‌می”، “سارینا نه‌جه‌فی”، “زریان ئه‌حمه‌دی”، “ئلینا محه‌ممه‌دی”، “نارین فه‌تاحی”، “نازه‌نین مه‌جیدیان”، “ئازین سادقی”، “سه‌وگه‌ند سادقی”، “زه‌هرا پاكدڵ” و “زریان سۆبحانی” ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون، هه‌روه‌ها له شاری مهاباد هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی ئه‌و شاره و چه‌ند قوتابی له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كران، له شاری ئیزه، سه‌رپۆلی زه‌هاو، ورمێ و شاهین شار هێرشی هاوشێوه كرایه سه‌ر چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی كچانه و به ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چوو و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.