ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌كانی سپای پاسداران له باشووری ده‌مشق و فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئه‌و هێزه به‌ناوی “میلاد حه‌یده‌ری” كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی هه‌ینی له ڕێگه‌ی مووشه‌كه‌وه بنكه‌كانی سپای پاسدارانی له باشووری ده‌مشق كردۆته ئامانج و یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سپای قودس به‌ناوی “میلاد حه‌یده‌ری” كورژاوه. ئه‌مه دووهه‌مین هێرشی ئیسڕائیله بۆ سه‌ر دوورووبه‌ری ده‌مشق و سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش دوو سه‌ربازی ئه‌رته‌شی سووریه له هێرشی ئیسڕائیل به‌سه‌ختی بریندار ببوون.